دەستووری رووسیا بۆ بەرژەوەندیی پوتین هەموار دەکرێتەوە

 دەستووری رووسیا بۆ بەرژەوەندیی پوتین هەموار دەکرێتەوە


ئەنجوومەنی نوێنەران (پەرلەمان)ی رووسیا دەنگ بە پرۆژەیاسای هەموارکردنی دەستووری وڵات لە بەرژەوەندیی سەرۆکی ئێستا، دەدات.

لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 10-3-2020ـی پەرلەمان، ڤاڵنتینا تیریشکۆڤای پەرلەمانتار پێشنیازی کرد دەستووری رووسیا بەشێوەیەک هەموار بکرێتەوە، کە رێگا بە سەرۆکی ئێستا بدات خولێکی دیکەش سەرۆکایەتیی وڵات بکات.

پەرلەمانتاران بە زۆرینەی دەنگ دەنگیان بەو پێشنیازە داوە و پەسەند کراوە. بڕیارە دەستوور هەموار بکرێتەوە و لە رۆژی 22-4-2020 ریفراندۆمێک لە رووسیا ئەنجام بدرێ، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان دەنگ بە هەموارەکە بدەن.

بەپێی هەموارەکە، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا دەتوانێ لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بەشداریی بکات و جارێکی دیکە سەرۆکایەتیی وڵات وەربگرێتەوە.

ڤلادیمێر پوتین رازیبوونی خۆی بە مەرجی رازیبوونی دادگای دەستووریی رووسیا لەسەر هەموارەکە، راگەیاندووە.

لە ساڵی 2009، پەرلەمانی رووسیا ماوەی هەر خولێکی سەرۆکایەتیی رووسیای لە چوار ساڵەوە کردە شەش ساڵ.

پوتین، کە لە ساڵی 1952 لە شاری لینینگراد لەدایک بووە، دوای دەست لەکارکێشانەوەی بۆریس یەڵسن لە سەرۆکایەتیی یەکێتیی سۆڤیەت لە کۆتایی مانگی 12ـی ساڵی 1999، بە دوو شێواز سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی گرتووەتە دەست.

- لە ساڵەکانی 2000 تا 2008 (دوو خول)، سەرۆک کۆماری رووسیا بوو.

- لە ساڵی 2008 تا 2012 دیمیتری میدڤیدیڤ سەرۆکی رووسیا بوو و پوتین بە هەموو دەسەڵاتەکانی سەرۆکی رووسیاوە، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بوو.

- لە ساڵی 2012 و دواتریش لە ساڵی 2018 بە سەرۆکی رووسیا هەڵبژێردرایەوە و تا ساڵی 2024 سەرۆکی وڵاتە.

- بە پەسەندکردنی ئەو هەموارە لەلایەن گەلی رووسیاوە، پوتین تا ساڵی 2030 سەرۆکایەتیی رووسیا دەکات.









باسنيوز
Top