ئەردۆغان كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی ئەورووپا بەجێ هێشت

ئەردۆغان كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی ئەورووپا بەجێ هێشت
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا بۆ چارەسەركردنی كێشەی پەنابەران لە توركیا، لە برۆكسل لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی ئەورووپا كۆ بووەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە كۆبوونەوەكەدا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، ئەردۆغان كۆبوونەوەكەی بەجێ هێشتووە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كەوتووەتە دەستی ئاژانسی (BBC)ی توركی، ئەردۆغان لە كۆبوونەوەكەدا داوای كردووە هاوكاری مادی توركیا بكرێت بۆ ئەوەی پەنابەران بمێننەوە، بەڵام بەرپرسانی یەكێتیی ئەورووپا رەتیان كردووەتەوە.

رۆژنامەی (تایمز) باس لەوە دەكات، كە ئەردۆغان گوتوویەتی پێویستە یەكێتیی ئەورووپا وەكوو رێككەوتنی ٢٠١٦ بڕی ٦ ملیار یۆڕۆیتر بداتە توركیا، بەڵام ئەوان رەتیان كردووەتەوە، هەروەها بەرپرسانی یەكێتی ئەورووپا بۆیە تووڕە بوونە و داواكەی ئەردۆغانیان رەت كردووەتەوە، چونكە ئەردۆغان بەڵێنی نەداوە رێگە لە پەنابەران بگرێت تا نەچنە سەر سنوورەكانی یۆنان.

پەیامنێری (BBC) لە برۆكسلەوە زانیاریی ئاشكرا كردووە، كە ئەردۆغان ماوەی یەك سەعات و نیو لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتیی ئەورووپا كۆ بووەتەوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، تەنانەت ئەردۆغان زۆر بە توڕەییەوە كۆبوونەوەكەی بەحێ هێشتووە.

بە گوێرەی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكانی ئەردۆغان لە برۆكسل كۆتایی نایەت، بەڵكوو جارێكی تریش دادەنیشنەوە و بە دوای رێككەوتندا دەگەڕێن.












باسنيوز


Top