له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌

له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌
ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ ئێران به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ 237 كه‌س به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9/3/2020، د. کیان جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه‌ كرد، لە دوێنێ شه‌ممه‌وه‌ تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 43 كه‌سى دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆرناوە گیانیان لەدەست داوە، كه‌ كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 237 كه‌سه‌.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، له‌ دوێنێوه‌ تا ئه‌مڕۆ، 595 كه‌سى دیكه‌ تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، كه‌ كۆى گشتیی تووشبوانى ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ئێران حه‌وت هه‌زار و 161 کەسه‌.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا دوو هه‌زار و 394 کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

هاوکات بەپێی ئامارەکان و ژمارەی تووشبوو و ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە پاریزگاکانی تاران، مازنده‌ران، قوم، گیلان و ئیسفەهان لەو پێنج پارێزگایەن کە زیاتریان کەس تێیاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لە پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش تا ئیستا 361 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بوون کە بەم چەشنە:
پارێزگای ورمێ 69 حاڵەت
پارێزگای سنە 66 حاڵەت
پارێزگای کرماشان 44 حاڵەت
پارێزگای ئیلام 31 حاڵەت
پارێزگای لوڕستان 151 حاڵەت










باسنيوز


Top