هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی سودان دەدرێت
ئەمڕۆ دووشەممە 9-3-2020 کەناڵی فەرمیی سودان بڵاوی کردەوە، کە لە ناوچەی کۆبەر لە نزیک خەرتومی پایتەخت، هەوڵی تیرۆرکردنی عەبدوڵڵا حەمەدۆک، سەرۆک وەزیرانی وڵات دراوە.
ماڵپەڕی (سکای نیوز) لە زاری پەیامنێرێکییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی عەبدوڵڵا حەمەدۆکدا تەقیوەتەوە.
میدیای فەرمیی سودان باس لەوە دەکات، کە سەرۆک وەزیران لە هەوڵەکە رزگاری بووە و ئێستا رەوشی تەندروستیی زۆر باشە.
باسنيوز
