شەش کەس لەناو پەرلەمانی فەرەنسا تووشی کۆرۆنا بوون
شەش کەس لەناو پەرلەمانی فەرەنسا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە پەرلەمانتاریشیان لەنێو دایە.
پەرلەمانی فەرەنسا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەمڕۆ دووشەممە 9-3-2020 تا رۆژی 22ـی مانگ، هەموو چالاکییەکانی راگرتووە.
بەپێی هەواڵی میدیا فەرەنسییەکان، تا ئێستا چوار پەرلەمانتار و دوو کارمەندی پەرلەمانی ئەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون.
بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا هەزار و 209 کەس لە فەرەنس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە لەو ژمارەیەدا، 19 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنیوز
