حەفت كەس لە ئێران بە هۆی خواردنەوەی كحولی ساختەوە گیانیان لەدەست دا

حەفت كەس لە ئێران بە هۆی خواردنەوەی كحولی ساختەوە گیانیان لەدەست دا
ئەمڕۆ یەكشەممە گیان لەدەستدانی حەفت هاووڵاتی ئێرانی لە شاری ئەهواز راگەیەندرا، كە گوایە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كحولیان خواردووەتەوە، بەڵام خواردنەوە كحولیەكە ساختە دەرچووە.

تۆڕی هەواڵی (رووسیا ئەلیەوم) لە زاری جێگری داواكاری گشتیی ئەهوازی گواستەوە كە حەفت كەسەكە لە شاری ئەهوازی باشووری رۆژئاوای ئێران بە دوای ئەو دەنگۆیە كەوتوون كە لە شارەكەدا بڵاو بووەتەوە و گوایە لە ڕێگەی خواردنەوەی كحولەوە، دەتوانن خۆیان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن، بەڵام لە ڤایرۆسەكە خراپتر، تووشی خواردنەوەی كحولی ساختە و ژەهراوی بوون، لە دوای خواردنەوەی بڕێكی كحولەكە، گیانیان لەدەست داوە.

جێی باسە ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستیی ئێران مردنی 49 كەسی لە دوێنێوە بە هۆی ڤایرۆسە كوشندەكە راگەیاند، لەگەڵ تۆماركردنی تووشبوونی 743 كەسی تر بە ڤایرۆسەكە.

تا ئیستا ژمارەی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیانی ئێران بە هۆی كۆرۆناوە گەیشتووەتە 194 كەس و شەش هەزار 566 كەسیش وەكو تووشبووی ڤایرۆسەكە لە ئێران تۆمار كراون.











باسنيوز


Top