نیوەی گەلی توركیا لەگەڵ بوونی هێزی توركیا لە ئیدلیب نین
لە تازەترین راپرسیدا ئەوەی ئاشكرا كراوە نیوەی گەلی توركیا پێی باش نییە توركیا هێزەكانی خۆی بردووەتەوە ئیدلیب و پێیان باشە بكشێنەوە.
جگە لەوەی ئۆپۆزسیۆنی توركیا سیاسەتی حكوومەتی توركیای پێ هەڵەیە لەبارەی سووریاوە، لە هەمانكاتدا گەلی توركیاش هەمان بۆچوونی ئۆپۆزسیۆنیان هەیە و پێیان وایە كاتی هاتووە توركیا گۆڕان لە سیاسەتی دەرەوەیدا بكات.
دەزگای راپرسی (مێترۆپۆل)ی توركی كە دەزگایەكی بەناوبانگی توركیایە، راپرسی لە شارەكانی توركیا ئەنجام داوە بەوەی ئایە پێت باشە هێزەكانی توركیا لە ئیدلیب بمێننەوە؟
لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەركەوتووە، كە ٤٨.٨٪ی گەلی توركیا پێی وایە پێویستە توركیا هێزەكانی لە ئیدلیب بكشێنێتەوە، چونكە لە زیان زیاتر هیچی بۆ توركیا نییە.
بەڵام ٣٠.٦٪ گەلی توركیا پێیان باشە توركیا هێزەكانی بوونی هەبێت لە ئیدلیب و ٢١.٦٪یش گووتوییانە ئێمە هیچ شتێك لەوبارەوە ناڵێین و لێی نازانین.
باسنيوز
