کۆرۆنا بە بەهای 347 ملیار دۆلار زیان بە جیهان دەگەیەنێت

 کۆرۆنا بە بەهای 347 ملیار دۆلار زیان بە جیهان دەگەیەنێت


بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهان، پێشبینی دەکرێ جیهان 347 ملیار دۆلار زەرەر بکات.

بانکی گەشەپێدانی ئاسیایی، کە سەنتەرەکەی لە مانێلای پایتەختی فلیپینە، لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، بەهۆی کۆرۆناوە، خواست لەسەر کڕین و گەشتیاری کەمی کردووە و ئەمەش زیانی دارایی دەگەیەنێت، جگە لە زیانی ئەو پارە زۆرەی لە پرۆسەی چارەسەری و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، خەرج دەکرێت.

بانکەکە پێشبینی کردووە زیانەکانی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگاتە 347 ملیار دۆلار و بە رێژەی %0.4 ئاستی بەرهەمهێنانی جیهانی دابەزێنێت.

هەروەها یەکەی (بلومبێرگ)ی ئابووری پێشبینی کردوو ئەگەر وڵاتانی جیهان بەو شێوەیەی چین تووشی کۆرۆنا بوو، تووشی ئەو ڤایرۆسە ببن، ئەوا جیهان دوو تریلیۆن و 700 ملیار دۆلار زەرەر دەکات.








باسنيوز
Top