ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە ئەمەریكا زیاد دەكات

ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە ئەمەریكا زیاد دەكات

23 كەسی دیكە لە ئەمەریكا تووشی كۆرۆنا بوون و سێ كەسی دیكەش گیانیان لەدەستدا. لە چینیش 28 كەسی تر بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی ویلایەتی فلۆریدا بڵاوی كردەوە، دوو كەسی دیكە لەو ویلایەتە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا. ھەروەھا نەخۆشخانەی گشتی ویلایەتی واشنتن بڵاوی كردووەتەوە، كەسێك بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

لەلایەكی دیكەوە، مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، 21 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لەسەر كەشتی گەشتیاری گراند بزنسیس لە كەناراوەكانی كالیفۆرنیا تۆماركراون.

لەلایەكی دیكە لیژنەی نیشتمانی تەندروستی چین بڵاوی كردووەتەوە، 28 كەسی دیكە لەو وڵاتە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 99 كەسی دیكەش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.










K24
Top