بەشار ئەسەد: کێشەی کورد لە سووریا خەیاڵ و درۆیە
بەشار ئەسەد لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی رووسیا 24 رایگەیاند: "ئەوانەی بەیاننامەی تووند دژی تورکیا دەردەکەن تائێستا یەک گوللەیان دژی تورکیا نەتەقاندووە ئێمە بە تەنیا شەڕی تورکیا دەکەین". ئەو هەروەها دەڵێت ئەو کوردانەی لە رۆژئاوای کوردستانن میوانن و "به‌ده‌ست داپڵۆساندنی توركی هاتوونه‌ته باكوور و ئێمه‌ش میوانداریمان كردن له سووریا".
پرسیاری بێژەری کەناڵەکە لەبارەی کوردەوە لە بەشار ئەسەد: له‌باره‌ی كورده‌كانه‌وه قسه بكه‌ین، كه له رۆژهه‌ڵات و باكووری رۆژهه‌ڵاتی وڵات‌دا ده‌ژین. ئه‌وان ره‌نگه ناڕازیبن له ئه‌مریكا و توركیا، به‌تایبه‌تیش توركیا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دووژمندارێتییهكی كۆنیان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، له‌كاتێكیشدا په‌یوه‌ندیی دیمه‌شق لەگەڵیان سه‌خته، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جوداخوازن و پاڵپشتی ئه‌مریكایان ده‌كرد و ماوه‌یه‌كیش هاوپه‌یمانیان بوون. پرسیاره‌كه په‌یوه‌سته به یه‌كگرتوویی كۆماری عه‌ره‌بیی سووری و لكاندنی خاكهكەی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی. چۆن سیاسه‌تی بونیاتنانه‌وه له‌گه‌ڵ كورد ده‌ستپێده‌كه‌ن؟ له‌كاتێكدا دیمه‌شق نزیكبوو له‌وه‌ی ئه‌وان به خیانه‌تكار بناسێنێت به‌هۆی واژۆكردنی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا. له‌مباره‌یه‌وه هیچ پلانێكتان هه‌یه؟ باجی لكاندنیان چی ده‌بێت؟ چی بۆ كورد پێشكێش ده‌كه‌ن؟ چین ئه‌و شتانه‌ی پێشكێشیان ناكه‌ن؟
به‌شار ئه‌سه‌د لە وەڵامی ئەو پرسیارە گوتی: ئێمه له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ گرووپه سیاسییه كورده‌كانی ناوچه‌ی باكووری سووریا، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه، به‌شێك له گرووپه كورده‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا كارده‌كه‌ن، بێگومان هه‌موویان نا، چونكه زۆرینه‌ی كورد له‌و گرووپ و هۆزانهن كه پاڵپشتییان له ده‌وڵه‌ت كردووه، به‌ڵام ئه‌و گرووپانه ده‌نگیان نییه. ئه‌وانه‌ی كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن ئه‌و گرووپه بچووكانه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان كارده‌كه‌ن".
سەبارەت بە پرسی کورد بەشار ئەسەد لە وەڵامەکەیدا دەڵێت: "له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌گوترێت "دۆزی كورد" شتێك نییه به‌ناوی دۆزی كورد له سووریا. ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ی روونه. هه‌ندێك كورد به‌درێژایی مێژوو له سووریا ژیاون. ئه‌وانه‌ی له باكوور نیشته‌جێبوون، له سه‌ده‌ی رابردوودا به‌ده‌ست داپڵۆساندنی توركی هاتوونه‌ته باكوور و ئێمه‌ش میوانداریمان كردن له سووریا. هه‌روه‌ها كورد و ئه‌رمه‌ن و پێكهاته جیاوازه‌كانی دیكه‌ش هاتنه سووریا. ئه‌وكات هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بوو. بۆ نموونه، هیچ كێشه‌یه‌كی سووری – ئه‌رمه‌نی نییه، هاوكات پێكهاته‌ی فرهڕهنگیش له‌م وڵاته به‌دیده‌كرێن. ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵیان نییه، باشه بۆچی كێشه‌مان له‌گه‌ڵ كورد هه‌بێت؟ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه هه‌یه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا بیرۆكه‌ی جوداخوازییان ده‌ستپێكرد، به‌تایبه‌تی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، به‌ڵام كاتێك توركیا ده‌ستیكرد به كوشتن و داپڵۆسینی كورده‌كان، ئێمه پشتیوانیمان كردن و دژی دۆزه‌كه‌یان نهوهستاینەوە، ئه‌گه‌ر ناویان نابێت دۆز. له سووریا وڵاتینامه‌یان پێدرا، له‌كاتێكدا ئه‌وان له بنچینه‌دا سووری نه‌بوون. باشه ئێمه هێنده ئه‌رێنی بووین له به‌رامبه‌ر كورد، ئیدی بۆچی ناوی ده‌نێن "دۆزی كورد"؟ به‌مه‌ش "دۆزی كورد" ته‌نیا ناونیشانێكی نادروسته، ناونیشانێكی بریتییه له خه‌یاڵ و درۆ".
سەرۆکی سووریا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "كێشه‌كه له‌م كاته‌دا مامهڵهكردنیانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا؛ ئه‌مریكای داگیركا‌ر كه خاكی ئێمه‌ی داگیركردووه. ئه‌مریكا دزه و نه‌وتی سووری ده‌دزێت. نابێ له‌ناوه‌ڕاست دوو لایه‌ن بووه‌ستیت. لایه‌نێك داكۆكی له یاسا ده‌كات و لایه‌نێكیش دژی یاسا ده‌وه‌ستێت. ناكرێ هه‌م له‌گه‌ڵ پۆلیس و هه‌میش له‌گه‌ڵ دز بووه‌ستیت. یان ده‌بێ پۆلیس بیت یان دز. ئه‌مه قسه‌ی پڕوپووچه. ناكرێ له‌گه‌ڵیان بگه‌ینه ئه‌نجام، ئه‌گه‌ر هه‌زاران جار گفتوگۆ بكه‌ین. به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی خۆیان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه؛ تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵوێستێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه راده‌گه‌یێنن، ئه‌ویش بریتییه له‌دژایه‌تیكردنی داگیركاریی ئه‌مریكی، توركی و هه‌موو جۆره داگیركارییه‌كی دیكه. توركیا و ئه‌مریكا داگیركارن. ئه‌مه داوایه‌كی زۆر ئاسان و روونه لێمانكردوون. ده‌بێ هه‌ڵوێستێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یان هه‌بێت".
بەشار ئەسەد بەئاماژەدان بەوەی ئێمه وه‌كو حكومه‌ت به‌رپرسین به‌رامبه‌ر ده‌ستوور و به‌رپرسین به‌رامبه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانمان گوتی: "هه‌موو گه‌لی سووریاش پێویسته پابه‌ندی ده‌ستوور بێت. چۆن ده‌بێ هه‌ر كه‌سێك له‌شوێن خۆی داواكارییه‌كی جیاوازی هه‌بێت؟ پێویسته گفتوگۆ بكه‌ین، كاتێكیش گفتوگۆ ده‌كه‌ین بڕیار ده‌ده‌ین، ئایا ده‌ستوور هه‌موار بكه‌ین؟ یاسا هه‌موار بكه‌ین؟ رێكاره‌كان هه‌مواربكه‌ین؟ ده‌كرێ ئه‌م شتانه بكرێن؟ هه‌موو ئه‌مانه گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت. به‌ڵام شتێك ماوه كه ده‌بێ هه‌مووان بیزانن، حكومه‌ت ده‌ستووری نییه، گه‌ل ده‌ستووری هه‌یه و گه‌ل بڕیار ده‌دات ده‌ستوور هه‌موار بكرێتەوە یان نا؟".
سووریا- تورکیا و پرسی ئیدلب
لەبەشێکی دیکەی هەڤپەیڤینەکەدا پرسیارێک لەبارەی رووداوەکانی ئیدلب لە سەرۆکی سووریا کرا: ئه‌گه‌ر چاو به رووداوه‌كانی ئیدلب بخشێننەوە، توركیا یه‌كێكه له نه‌یاره سه‌ره‌كییه‌كانی كورد، ده‌كرێ له‌م روانگه‌یه‌وه زه‌مینه‌ی ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ كورد ده‌ستپێبكه‌ن؟ ده‌كرێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره نه‌ده‌نه‌وه، بژارده‌كه بۆ به‌ڕێزتانه.
به‌شار ئه‌سه‌د، لە وەڵامدا داوا لە هەسەدە دەکات پێکەوە شەڕی تورکیا بکەن و دەڵێت: "به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه پرسیارێكی لۆژیكییه، به‌ڵام ئه‌و گرووپه كوردییانه‌ی كه بانگه‌وازی دژایه‌تیكردنی داگیركاری توركیا ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام راگه‌یێندراو بڵاوده‌كه‌نه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕكردنیان لێده‌كرد، بۆچی كاتێك هێزه‌كانی توركیا هاتنه ناوچه‌كه، ئه‌وان گوللـهیهكیشیان نه‌ته‌قاند؟ چونكه ئه‌مریكا بڕیار ده‌دات توركیا بێته ژووره‌وه. سنووره‌كانیان دیار نین و ناشزانرێت كه چی و چۆن له سنووره‌كان ده‌چنه ده‌ره‌وه. ئێمه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك له‌گه‌ڵیان رێكبكه‌وین؟ له‌سه‌ر بنه‌مای راگهیێنراوهكانیان یان كرداره‌كانیان؟ ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌سه‌ر كرداره‌كان رێككه‌وین. ئه‌وان له راگهیێندراوهكانیاندا دژایه‌تی خۆیان بۆ توركیا ده‌ربڕی، به‌ڵام له‌ڕووی كرده‌ییه‌وه هیچكام له‌وانه‌یان نه‌كرد. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌ناوه‌ڕاست بن له‌نێوان ئه‌مریكا و توركیادا. تاكه لایه‌ن كه دژایه‌تی توركیا بكات حكومه‌ت و پێكهاته جیاوازه‌كانی سووریایه و رۆژانه شه‌هید ده‌ده‌ین. به‌ڵام جگه له‌م خاڵه له‌سه‌ر هیچ خاڵێكی دیكه له‌گه‌ڵیان رێكناكه‌وین. ئه‌گه‌ر ئه‌وان بڵێن له‌گه‌ڵ ئێوه دژی توركیا رێكده‌كه‌وین، من ئاماده‌م، با ئه‌وان شه‌ڕكه‌ره‌كانیان بنێرین و پێكه‌وه له به‌ره‌یه‌كدا بجه‌نگێن بۆ پاراستنی خاك و نیشتمان".
رووداو
