هێزێكی سوپای توركیا بە بیانووی پاراستنی پەنابەران گەیشتە سەر سنووری یۆنان
ناردنی هێزێكی سوپای توركیا بۆ سەر سنووری یۆنان لە كاتێكدایە كە بەم دواییە حكوومەتی ئەم وڵاتە هێزێكی سوپاكەی رەوانەی لیبیا كردبوو و تووشی شكستی گەورە هاتوون لە ناوچەكە، هەروەها لە ماوەكانی رابردووشدا هێزێكی سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی سووریای داگیر كردووە و لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا ئەم هێزەش تووشی شكستی گەورە هاتوون لەسەر دەستی هێزەكانی سوپای رووسیا.
دوای ئەوەی هێزەكانی سوپای توركیا ڕووبەڕووی شكستی گەورە بوونەوە لە لیبیا و سووریا، ئەم جارە ئەنكەرا بۆ تۆڵەكردنەوە لە رۆژئاوا، دەرگای بە ڕووی هەزاران پەنابەردا كردەوە بۆ ئەوەی بە شێوەی نایاسایی بەرەو یۆنان بپەڕنەوە، لەوەش زیاتر بە بڕیاری ئەنكەرا پاس بۆ پەنابەران گیراوە و رەوانەی سنوورەكان كراون، ئێستاش كە كێشە لەسەر سنووری یۆنان دروست بووە، بە هۆی ڕێگەنەدان بە پەڕینەوەی پەنابەران، حكوومەتی ئەنكەرا هێزێكی سوپای وڵاتەكە بەرەو سنووری یۆنان جوڵاندووە و دەڵێ بۆ ئەوەیانە گیانی پەنابەران لە دەست هێزەكانی پاسەوانی سنووری یۆنان بپارێزن.
لەمبارەیەوە سلێمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند هەزار سەربازی هێزی تایبەتیان بە تەواوی چەك و تفاقەوە رەوانەی سنووری یۆنان كردووە.
باسنيوز
