ئەردۆغان بە لاوازی دەچێتە بەردەم پۆتین
سینان ئولگەن، سەرۆكی دامەزراوەی لێكۆڵینەوەی (ئێدام)ی توركی، قسەی بۆ ماڵپەری (BBC)ی توركی كردووە و پێی وایە توركیا لە ئیدلیب هەرچییەكی دەست بكەوێت، دەبێت بە پاڵپشتی و هاوكاری رووسیا بێت.
سینان باس لەوە دەكات، كە بەهۆی ئەوەی لە ئیدلیب توركیا بەتەنیا جێ هێڵدراوە و هیچ لایەنێك هاوكاریی ناكات، بۆیە ئەردۆغان بە دەستێكی لاوازەوە دەچێتە مۆسكۆ و لەگەڵ پۆتین دادەنیشێت.
ئاژانسی (فاینەشنال تایمز) هەڵسەنگاندنی بۆ سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ لای پۆتین كردووە و، ئەویش باس لە لاوازیی ئەردۆغان دەكات بەرامبەر بە پۆتین و دەڵێت چونكە لە سووریا كەس توركیا ناپارێزێت، بۆیە ریسكی توركیا لە ئیدلیب زیاتر دەبێت.
هەمان ئاژانس لە بەشێكی تری شڕۆڤەكەیدا، باس لە عەفرین و ئەلباب دەكات، كە توركیا بە هاوكاریی گرووپەکانی سووریای ئازاد داگیری كرد و دەڵێت ئەگەر توركیا نەچێتە ژێر باری رووسیا لە ئیدلیب، رەنگە ئەو شوێنانەش بكەونە مەترسییەوە بۆ توركیا، چونكە توركیا بە هاوكاریی رووسیا توانی ئەو ٢ شوێنە بخاتە ژێر ركێفی خۆیەوە.
(فاینەشیال تایمز)، باس لە دوو ئامانجی توركیا لە سووریا دەكات، یەكەمیان هێزە كوردییەكان نەتوانن دەوڵەتی كوردی دورست بكەن، یان رۆژئاوا نەبێتە خاوەن فیدڕاڵی، هەروەها ئامانجی دووەمیش دروستكردنی ناوچەیەكی ئارامە لەسەر سنووری سووریا و توركیا بۆ كۆكردنەوەی ئاوارەكان، بۆ هەردوو ئامانجیش پێویستی بە هاوكاریی رووسیا هەیە، بۆیە ئەردۆغان بە هەموو شێوەیەك دەبێت بچێتە ژێر
باسنيوز
