چین دواین ئاماری قوربانیانی كۆرۆنای لە وڵاتەكەی راگەیاند

چین دواین ئاماری قوربانیانی كۆرۆنای لە وڵاتەكەی راگەیاند
ئەمرۆ پێنجشەممە، لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین رایگەیاند، لە24 كاتژمێری رابردودا 31 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە" تەئكیدیشی كردەوە ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەكە لە سەرتاسەری وڵات گەیشتوەتە 80 هەزارو 409 كەس .

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین رایگەیاند،"ژمارەی مردوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین بۆ 3012 كەس بەرزبوەتەوە، ئەوەش دوای تۆماركردنی 31 حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا"

ژمارەی ئەو كەسانەی لە 31 هەرێمی چین توشی كۆرۆنا بون گەیشتوەتە 80 هەزارو 409 كەس



هەر بەگوێرەی ئامارەكەی لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین، ژمارەی ئەو كەسانەی لە 31 هەرێمی چین توشی كۆرۆنا بون گەیشتوەتە 80 هەزارو 409 كەس، هەروەها 52 هەزارو 45 كەس بەهۆی پەڕاندنی ڤایرۆسەكەوە نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

بەگوێرەی دواین ئامار، ژمارەی ئەو كەسانەی لەسەر ئاستی جیهان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون گەیشتوەتە سەرو 93 هەزارو 455 كەس و بەهۆی ڤایرۆسەكەشەوە زیاتر لە 3198 كەس گیانیانلەدەستداوە، لەئێستاشدا نزیكەی 80 وڵاتی جیهان ڤایرۆسەكەیان تیادا بڵاوبوەتەوە.




خەندان
Top