کەسایەتییەکی باڵای ئاینیی ئێران بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا

 کەسایەتییەکی باڵای ئاینیی ئێران بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا


کەسایەتییەکی باڵای ئاینیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، موحسین حەبیبی، سەرپەرشتیاری حەوزەی زانستیی ئەحمەد موجتەهیدی تەهرانی لە قوم و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای حەوزە زانستییەکانی شیعە، شەوی چوارشەممە 4-3-2020 کۆچی دوایی کردووە.

موحسین حەبیبی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو و لە بەشی سەرکردە باڵاکان لە نەخۆشخانەی جەمارانی سەربازی لە تاران، خوێندرابوو.

بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا لە ئێران دوو هەزار و 922 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش، 92 کەسیان گیانیان لەدەست داوە.








باسنيوز
Top