ئەمریكا: كاریگەریی كۆرۆنا لە هێرشەكەی 11 سێپتێمبەر زیاترە
ڕۆژنامەكە نووسیویەتی بە هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە، ژمارەیەكی زۆر لە گەشتە ئاسمانییەكانی چین وەستاون، هەروەها ئەو گەشتانەی بەرەو وڵاتانی ئاسیا دەچوون.
ڕۆژنامەكە پەیدابوونی ئەو ڤایرۆسەی بە ڕووداوێكی گەورە و كاریگەر ناو بردووە، پێی وایە كاریگەرییەكەی زیاترە لە كاریگەری ئەو هێرشە تیرۆریستەی لە 11ی سێپتێمبەردا كرایە سەر دوو تاوەرە بازرگانییەكەی ئەمریكا.
فیڵ سیمۆر شارەزایەكی كەرتی گەشتە ئاسمانییەكان بە ڕۆژنامەكەی گوتووە ئەگەر بەراوردێك بكرێ لە نێوان ڤایرۆسی كۆڕۆنا و ڤایرۆنی سارس كە ساڵی 2003 پەیدابوو، ئەوا كاریگەری كۆڕۆنا زیاترە، چونكە سارس بەو جۆرە جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ نەكرد.
ئەم ڕۆژنامەیە نمونەی بە هێڵی ئاسمانیی ئەمریكا ئایرلاین هێناوەتەوە، كە هەفتانە 28 گەشتی بۆ وڵاتی چین هەبووە، بەڵام ئێستا ئەو گەشتانە وەستاون، لە هەفتەیەكدا هیچ گەشتێك ئەنجام نادات.
باسنيوز
