مێركل هەڕەشەی توند لە توركیا دەكات
مێركیل لە بەرلین كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە توركیا ژیانی پەنابەران وەک كارتی فشار دژی یەكێتیی ئەورووپا بەكار هێناوە و ئەمەش جێگەی قبووڵ نییە.
گوتیشی: "ئەوەی توركیا دەیكات بە راستی نازانم چۆن باسی بکەم، بۆیە گفتوگۆ و دانیشتنمان لەگەڵ توركیا لەوڕ ووەوە بەردەوام دەبێت. ئێمە ئەوە دەزانین و قبووڵیشی دەكەین كە ئاوارە سوورییەكان بارگرانین بەسەر توركیاوە، بەڵام ناشكرێت ئەمە وەكوو كارتی فشار دژی ئەورووپا بەكار بهێنرێت".
لەلای خۆشییەوە مارگاریتس چیناس ئەندامی لیژنەی بەرپرسیاریەتیی پەنابەرانی یەكێتی ئەورووپا، هەر لە بەرلین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "هیچ لایەنێك ناتوانێت بە پەنابەر شانتاژ، یان هەڕەشە لە یەكێتیی ئەورووپا بكات".
باسنيوز
