تورکیا: 130 هەزار کۆچبەر سنورەکانیان تێپەڕاندوە و گەیشتونەتە یۆنان
سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "تا ئێستا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە ناوچەی ئەدرنەوە سنورەکانی تورکیایان جێهێشتوە و خۆیان گەیاندوەتە یۆنان گەیشتوەتە 130 هەزار و 469 کەس".
شەوی هەینی رابردو، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاریدا دەرگای ئەوروپا بۆ چونی کۆچبەران بۆ ئەوروپا بکاتەوە
شەوی هەینی رابردو، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاریدا دەرگای ئەوروپا بۆ چونی کۆچبەران بۆ ئەوروپا بکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەیەک سەربازی وڵاتەکەی بەهۆی بۆردومانی سوپای سوریا لە ئیدلیب کوژران.
حکومەتی یۆنان رایگەیاندوە، بۆ ماوەی یەک مانگ داخوازی پڕکردنەوەی فۆرمی پەنابەرێتی رادەگرێت و ئەو کۆچبەرانەش دیپۆرتدەکاتەوە، کە بەنایاسایی چونەتە ناو خاکی وڵاتەکە
دوێنێ دوشەممە لە بەیاننامەیەکدا حکومەتی یۆنان رایگەیاندوە، بۆ ماوەی یەک مانگ داخوازی پڕکردنەوەی فۆرمی پەنابەرێتی رادەگرێت و ئەو کۆچبەرانەش دیپۆرتدەکاتەوە، کە بەنایاسایی چونەتە ناو خاکی یۆنان، هاوکات هێزی سەربازی لە خاڵە سنوریەکاندا بڵاوەپێکردوە بۆ رێگریکردن لە شەپۆلی نوێی کۆچبەران.
هاوکات کیریاکۆس میسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، سورە لەسەر پاراستنی سنورەکانی و هۆشداری دەداتە کۆچبەرەکان ئەگەر بیانەوێت بەڕێگەی نایاسایی بچنە وڵاتەکەوە ئەوا دەیانگێرنەوە بۆ تورکیا.
خەندان
