کۆرۆنا 42 كەسی دیكەی كوشت

کۆرۆنا 42 كەسی دیكەی كوشت
42 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین گیانیان لەدەستدا و دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە لە ئەمەریکا تۆمارکرا.

لیژنەی نیشتمانی تەندروستی چین رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 42 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەسداوە و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە بۆ دوو هەزار و 912 کەس بەرزبووەوە.

هاوکات تۆمارکردنی 202 حاڵەتی دیکەی تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە راگەیاند و ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین گەیشتە 80 هەزار و 26 کەس.

دەسەڵاتدارانی کۆریای باشووریش تۆمارکردنی دوو حاڵەتی دیکەی گیان لەدەستدانیان راگەیاند و ژمارەی گیان لەدەستدانیش لەو وڵاتە گەیشتە 22 کەس، هاوکات تۆمارکردنی 476 حاڵەتی دیکەی تووشبوونیان راگەیاند و ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکەش لە کۆریای باشوور گەیشتە چوار 212 کەس.

دەسەڵاتدارانی ئەمەریکاش تۆمارکردنی دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدانیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سیاتلی ویلایەتی واشنتن راگەیاند.






K24
Top