تورکیا دامەزراوەیەکی چەکی کیمیاویی رژێمی سووریا بۆردومان دەکات
ئەمڕۆ شەممە 29-2-2020، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، لە میانیی شەڕی تورکیا دژی رژێمی سووریا، ژمارەیەک چەکداری میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی، کە پاڵپشتیی رژێمی سووریا دەکەن، کوژراون.
هەر ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی(فرانس پرێس) لە زاری بەرپرسێکی باڵای تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، کە درەنگانی شەوی رابردوو، سوپای تورکیا بنکەی چەکی کیمیاویی رژێمی سووریای لە دووریی 13 کیلۆمەتر لە باشووری ئیدلیب، وێران کردووە.
باسنيوز
