رەوشی ئیدلب پوتن و ئەردۆغان کۆدەکاتەوە
هەردوولا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دووپاتیانکردووەتەوە: "پێویستە بە زووترین کات دۆخی باکووری رۆژئاوای سووریا هێوربکرێتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە: "پوتن و ئەردۆغان قایل بوون بەوەی لە کاتێکی نزیکدا، کۆبوونەوەیەکی باڵا ئەنجام بدەن".
بەهۆی هێرشێکی سوپای سووریا، 33 سەربازی تورکیا لە ئیدلب کوژران، ئەوەش کوشندەترین هێرشی سەر سوپای تورکیایە لە 30 ساڵی رابردوو.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکردووە، ئەردۆغان بیر لەوە دەکاتەوە، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان دژی سوپای سووریا لە ئیدلب ئەنجامبدات ئەگەر دۆخەکە هێورنەکرێتەوە.
تورکیا دژی هێرشی سوپای سووریایە بۆ سەر ئیدلب، سوپاش چەکدارەکانی ناو ئیدلب بە تیرۆرست ناودەبات و سوورە لەسەر ئەوەی تەواوی خاکی سووریا بۆ ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی بگەڕێنێتەوە.
K24 –
