شەش فڕۆکەی سوپای تورکیا لە لیبیا خرانە خوارەوە

 شەش فڕۆکەی سوپای تورکیا لە لیبیا خرانە خوارەوە


شەش فڕۆکەی سوپای تورکیا بە چەکی سەربازانی سوپای نیشتمانیی لیبیا خرانە خوارەوە.

ئەمڕۆ شەممە 29-2-2020، سوپای نیشتمانیی لیبیا رایگەیاندووە، سەربازانی سەر بە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی هەوڵیان دا بە شەش فڕۆکەی سوپای تورکیا هێرش بکەنە سەر بنکەکانی سوپای لیبیا لە رۆژئاوای وڵات.

سوپای نیشتمانیی لیبیا، کە خەلیفە حەفتەر سەرۆکایەتی دەکات، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە سەربازەکانیان توانیویانە شەش فڕۆکەکە، کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوون، بخەنە خوارەوە.

تورکیا، کە رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات و لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) بەڕێوە دەبرێت، کە پارتێکی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمینە، بە ناردنی چەک و چەکدار و واژۆکردنی گرێبەستی ئابووریی و ئەمنی، هاوکاریی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا دەکات، کە ئەو حکوومەتەی لیبیا لەلایەن سەرکردەکانی ئیخوان موسلیمین پێکهێنراوە و لەگەڵ سوپای نیشتمانیی وڵاتەکەی تووشی شەڕی ناوخۆیی بووە.

وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، میسر و بەحرێن، کە ئیخوان موسلیمینیان خستووەتە ناو لیستی تیرۆرەوە، پاڵپشتیی سوپای نیشتمانیی لیبیا دەکەن.







باسنيوز
Top