میدیای رووسیا: تورکیا لە ئیدلب تەقە لە فڕۆکەکانمان دەکات
کەناڵی رووسیا 24 ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، راوێژکارانی سەربازیی تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە پارێزگای ئیدلب لە سووریا بە رێگەی جۆرێک مووشەک کە لەسەر شانەوە دەتەقێنرێ، تەقە لە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و سووریا دەکەن بە مەبەستی خستنەخوارەوەیان.
کەناڵە رووسییەکە ئاماژە بەوە دەکات، فڕۆکەکانی سووریا و رووسیا ژیانی سەربازانی سووریا رزگاردەکەن لە رێگەی رێگرتن لە پێشڕەویکردنی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، بەڵام ئاسمانی ئیدلب زۆر مەترسیدارە.
ئەم هەواڵە هاوکاتە لەگەڵ راگەیێندراوی ئۆپۆزیسیۆنی چەکداریی سووریا کە رایگەیاند، شاری ستراتیژیی سەراقب لە پارێزگای ئیدلب لەژێر دەستی حکومەتی سووریا کۆنتڕۆڵکراوەتەوە.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له راگه‌یێندراوێكدا وه‌ڵامی میدیای رووسیای دایه‌وه و رایگه‌یاند، "سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه له به‌شێك میدیاكانی رووسیا بڵاوكراونه‌ته‌وه گوایه راوێژكارانی سه‌ربازیی سوپای توركیا به‌مووشه‌كی دژه فڕۆكه هه‌وڵی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی سوپای رووسیا له ئیدلب دەدەن".
به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوه‌كه، "سوپای توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رباز و فڕۆكه‌ی رووسیای نه‌كردووه‌ته ئامانج و هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه سوپای توركیا له‌مباره‌یه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن".
