تورکیا کوژران و برینداربوونی چوار سەرباز لە ئیدلیب رادەگەیەنێت
وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژران وبرینداربوونی چوار سەربازی وڵاتەکەی لە ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای سووریا، رادەگەیەنێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-2-2020، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە دوو سەربازی تورکیا لە گوندەوارەکانی ئیدلیب بەهۆی بۆردومانی ئاسمانیی رژێمی سووریا کوژران و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هێزەکانیان وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکەی رژێمی سووریایان داوەتەوە و توانیویانە دەست بەسەر سێ تانکدابگرن و 114 سەربازی رژێمیش بکوژن و بریندار بکەن.
باسینوز
