سعودیە دوا بڕیاری لەبارەی چوونی عەمرەکاران بۆ وڵاتەکەی دا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-2-2020، ئاژانسی هەواڵی سعودیە (واس) بڕیارەکەی حکوومەتی وڵاتەکەی، بڵاو کردووەتەوە.
بەپێی ئەو بڕیارە، سعودیە چوونی عەمرەکاران و زیارەتکارانی مزگەوتی پێغەمبەری ئیسلام لە مەدینەی ”بەشێوەیەکی کاتی“، راگرت، بەڵام ئاماژە بە کاتی لابردنی قەدەغەکردنەکە لەسەر عەمرەکاران، نەداوە.
ئەو بڕیارەی حکوومەتی سعودیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەندین وڵاتی جیهانەوە، وەک هەوڵێک بۆ رێگرتن لە زیاتر. تەشەنەکردنی، دراوە
باسنیوز
