وەزیری تەندروستیی ئێران: ٤٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزیری تەندروستیی ئێران: ٤٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
وەزیری تەندروستیی ئێران تووشبونی ٤٤ کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و ئاشکرای کرد کە تائێستا ١٩ کەس گیانیان لەدەست داوە.

کەمێک لەمەوبەر، سەعید نەمەکی، وەزیری تەندروستیی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا رای گەیاند، ئەوان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنان و بەشێک لە تووشبوان چاک بوونەتەوە و هەر ئەمڕۆ ”٣٠ تووشبوی دیکە لە نەخۆشخانەی قوم دەرچوون“.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە سەرجەمی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران بۆ ١٣٩ کەس بەرز بووەتەوە کە پێشتر ٩٥ تووشبوو راگەیاندرابوو، لەم ژمارەیەش تائێستا ١٩ کەس کۆچی دواییان کردووە.










باسنيوز


Top