ئێران.. کچە پەرستارێکی چاودێری تووشبوان بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، "نەرجس خانعەلیزادە، تەمەن 25 کەلە نەخۆشخانەی "لاهیجان" کاری کردووە و پەرستاری تووشووەکان بووە، خۆشی تووشی ڤایرۆسەکە بووە، بەڵام بێ ئاگا لەوەی خۆشی بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ ئەو نەخۆشان تووش بووە و گیانی لەدەست داوە.
شارەزایانی بواری نەخۆشییە پەتایی و گوێزەرەوەکان لەو باوەڕە دان، هەرچەند ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرجەم جیهان مەترسی و هەڕەشەیە، بەڵام لە ئێران بەهۆی نەبوونی ئیمکاناتی پێشکەوتووی تەندروستی و داخراوبوونی ئەو وڵاتە و شاردنەوەی زانیارییەکان، ئەم ڤایرۆسە زۆر جێگەی نیگەرانییە.
هاوکات ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش بە فەرمی نیگەرانیی خۆی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەربڕیوە و ئاشکرای کردووە ڕێوشوینە تەندروستییەکانی ئێران هیچ پێوەرێکی زانستییان تێدا نییە .
لە زیاتر لە دە ڕۆژی ڕابردوودا جیاواز لەوەی ئێران بە فەرمی ئاماری گیان لەدەستدانی ١٦ کەس و ٩٦ تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاندووە، هاوکات چەندین بەرپرسی فەرمیش تووش بوون، بەڵام لە ڕیزی ئامارەکەدا ئەژمار نەکراون.
باسنيوز
