واشنتن: دیمەشق، مۆسکۆ و تاران بەرپرسن لە هۆکاری شکستهێنانی ئاگربەست لە سوریا
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ لەلێدوانێکی رۆژنامەنوانیدا رایگەیاند، "هەمو پێشنیارە و رێککەوتننامەکانی ئاگربەست باکوری سوریا لەلایەن بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا و روسیا و ئێران پێشێلدەکرێت".
ئەو سێ لایەنە دەیانەوێت هەمو ئەو هەوڵانە شکستپێبێنن، کە نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ چارەسەری قەیرانی چەندین ساڵەی ئەو وڵاتە دەیدات
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سێ لایەنە دەیانەوێت هەمو ئەو هەوڵانە شکستپێبێنن، کە نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ چارەسەری قەیرانی چەندین ساڵەی ئەو وڵاتە دەیدات.
23ی ئەم مانگە ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە راپۆرتێکدا کە پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردوە، رایگەیاند، ئەگەر بە زوترین کات رێگەیەک نەدۆزینەوە بۆ ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارەکانی سوریا، بۆشایی نێوان هاوکاری و پێویستییە سەرەکییەکانی ئاوارەکان زیاتر دەبێت.
پۆمپیۆ باسی لەوەشکرد، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ گەیاندنی ئەو یارمەتییە مرۆییانەی کە روسیا رێگری دەکات لە گەیاندنیان بۆ ئاوارەکانی ئەو ناوچەیە.
بەردەوام دەبین لەکارکردن لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتیریس بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئەسەدەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی، "بەردەوام دەبین لەکارکردن لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتیریس بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئەسەدەوە لەپارێزگای ئیدلیب ئاوارەبون".
رونیشیکردەوە، بەرەچاوکردنی رەوشی ئەمنی و سیاسی دەروازەی سنوری گرێ سپی گونجاوترین جێگرەوەیە بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆیەکان بۆ ئاوارەکان.
ناوچەکانی رۆژئاڤای کوردستان کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ەوە دەپارێزرێت، لە ئێستادا بوەتە ناوچەیەک ئارام بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاکانی ئیدلیب و حەلەب کە بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لەلایەک و سوپای سوریا و هێرشە ئاسمانیەکانی روسیاوە ئاوارەبون.
خەندان-
