ئەردۆغان لە لیبیا دوو سەربازمان كوژراوە
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٠، ئەردۆغان بەر لەوەی گەشتی ئازەربێجان بكات كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و، لەوێ جگە لەوەی هێرشی توندی كردە سەر سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی توركیا كەمال كلیچدارئۆغڵو، لە هەمان كاتدا دانی بەوەدا نا كە دووسەربازی توركیا لە لیبیا كوژراوە.
ئەردۆغان داوای لە كەناڵی تەلەڤزیۆنی (فۆكس تی ڤی) توركی كرد، كە واز لە هەواڵی درۆ بهێنن و هەواڵەكان وەكو خۆی بڵاوبكەنەوە لەبارەی لیبیاوە، چونكە لە لیبیا تاوەكو ئێستا دوو سەربازی توركیا كوژراوە و سوپای سووریای ئازادیش لەوێ بوونی هەیە.
ئەو داوای لە كەمال كلیچدارئۆغڵو سەرۆكی جەهەپە كرد، كە بە هیچ شێوەیەك فێر نەبێت داوا لە حكوومەت بكات لەگەڵ بەشار ئەسەد دابنیشن، چونكە ئەسەد بووەتە هۆكاری ئەوەی ملیۆنان خەڵكی سڤیل ئاوارە بێت، بۆیە توركیا لەگەڵ ئەسەد دانانیشێت.
باسنيوز
