حوسنی موبارەک کۆچی دوایی کرد

حوسنی موبارەک کۆچی دوایی کرد
سەرۆکی پێشووتری میسر لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

میدیاکانی میسر بڵاویان کردووەتەوە، کە محەمەد حوسنی موبارەک، سەرۆکی پێشووتری ولاتەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 25-2-2020، کۆچی دویی کردووە.

تا ئێستا خێزانی موبارەک و لایەنە فەرمییە میسرییەکان هیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

پێشتریش چەندین جار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کۆچی دوایی حوسنی موبارەک، راگەیەندراوە.

حوسنی موبارەک، لە ساڵی 1928 لەدایک بووە. لە ساڵی 2011 بەهۆی گوشاری خۆپیشاندەرانی میسر لەسەرۆکایەتیی وڵات کشایەوە.

موبارەک، کە یەکێک بوو لە دیکتاتۆرەکانی وڵاتانی عەرەبی، لە ساڵی1981 تا 2011 سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی کرد.











باسنيوز


Top