ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا لە ئێران بەرزبووەوە

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا لە ئێران بەرزبووەوە
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بەرپرسانی پارێزگای ساوەی ئێران رایانگەیاند، كە دوو كەسی دیكە لەو پارێزگایە بەھۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ھاوكات لە پارێزگای ئەلبورزیش كەسێكی دیكە بە ھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە. بەمەش رێژەی قوربانییەكان لە ئێران بۆ 15 كەس بەرزبووەتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی پشووی ناوەندەكانی خوێندن بۆ دوای نەورۆز بدات.




K24
Top