ڕۆژنامەی قەرار: ڕووسیا 15 سەربازی توركیای كوشتووە و توركیایش ورتەی لێوە نایەت

ڕۆژنامەی قەرار: ڕووسیا 15 سەربازی توركیای كوشتووە و توركیایش ورتەی لێوە نایەت
نووسەرێكی دیاری توركیا، ئاماژەی بەوە داوە كە رووسیا لە دەوروبەری ئیدلیب تا ئێستا ١٥ سەربازی توركیای كوشتووە، بەڵام حكوومەتی توركیا بە هیچ شێوەیەك باس لەوە ناكات كە رووسیا سەربازمان دەكوژێت و ورتەی لێوە نایەت، بۆیە كوشتنی سەربازی تورك بەردەوامە.

محەممەد ئۆجاكتان نووسەری دیاری رۆژنامەی (قەرار)ی توركی، لە نووسینێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٠ بڵاوی كردووەتەوە، پێی وایە ئەوە رووسیایە لە سووریا سەربازی تورك دەكوژێت، كوشتنیش بەردەوام دەبێت، چونكە توركیا بە یەك وشەش باسی لەوە نەكردووە كە رووسیا دەستی لە كوشتنی سەربازەكانیدا هەیە.

ئەو نووسەرە، لە بەشێكی‌تری نووسینەكەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە پێشتر حكوومەتی ئاكەپە رەخنەی لە وڵاتانی ئەورووپا دەگرت و دەیگوت ئەوان یەك دەگرن تا توركیا لەناو ببەن و چۆكی پێدا بدەن، بەڵام ئێستا لە سووریا، توركیا داوای هاوكاری لە ئەورووپا دەكات تا پشتی بگرن و ئیدلیب نەكەوێت.

نووسەر داوای ئەوە دەكات، كە ئیدی رێگە نەدرێت رووسیا سەربازی توركیا بكوژێت و دەڵێت دەبێت توركیا هەڵوێستی هەبێت.











باسنيوز


Top