یەکەمین حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەفغانستان تۆمارکرا
فیرزۆ دین فیرزۆ، وەزیری تەندروستی ئەفغانستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە نێوان ئێران - ئەفغانستان تۆمارکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، توشبوەکە یەکێک بوە لە نێوان سێ کەس کە پشکنینی نەخۆشییەکەیان بۆ کراوە، لەپاش ئەوەی چەند نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەیان تیایدا دەرکەوتوە.
بە گوێرەی دواین ئامار توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتوەتە 79 هەزار و 360 کەس و نزیکەی 25 هەزار کەسیش دوای توشبون بەو ڤایرۆسە و وەرگرتنی چارەسەری لە نەخۆشخانەکان دەرچون.
بەیانی ئەمڕۆش سەعید نمەکی، وەزیری تەندروستی ئێران لەمیانەی کۆبونەوەی داخراوی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 47 کەس، لەنێوانیشیاندا 12 کەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیانلەدەستداوە.
نمەکی باسی لەوەشکرد، سەرچاوەی گواستەوەی ڤایرۆسەکە بۆ ئێران بەهۆی ژمارەیەک توشبوەوە بوە، کە بەڕێگەی نایاسایی لە چین، پاکستان و ئەفغانستان هاتونەتە ناو وڵاتەکەوە، کە زۆرینەیان دانیشتوی پارێزگای قومن.
تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی کۆرۆنا لە ئەفغانستاندا لەکاتێکدایە، لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بە ئێراندا، ئەفغانستان هەمو دەروازە سنورییەکانی لەگەڵ ئێراندا داخست.
خەندان-
