وەزیری تەندروستیی ئێران: ژمارەی مردوان بە کۆرۆنا گەیشتە 12 کەس
هاوکات لەمبارەوە ئەسەدوڵا عەباسی، گوتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئەمڕۆ دووشەممە لەزاری وەزیری توندروستییەوە ئاشکرای کردووە لە کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەماندا دوایین ئاماری مردوان و تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لەو وڵاتە خستووەتە ڕوو کە ژمارەی مردوان گویشتووەتە 12 کەس و ژمارەی تووشبوانیش گەیشتوونەتە 47 کەس.
بەپێی هەمان سەرچاوە دەگوترێ ئەوانەی بەمدوایییە تووش بوون کەسانێک بوون کەلە ئەفغانستان و پاکستانەوە هاتوونەتە ئێران.
بەپیی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران مردوان و تووشبوان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، لە شارەکانی "قوم، تاران، ئەراک، گێڵان و تونێکابون" دان و شاری قوم زیاترین ژمارەی مردوو و تووشبووی تێدا تۆمار کراوە.
باسنيوز
