سێ کەس لە کوەیت و هاوڵاتییەکی بەحرەینی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون

 سێ کەس لە کوەیت و هاوڵاتییەکی بەحرەینی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون
وەزارەتی تەندروستی بەحرەین رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە یەکەمین حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شانشینەکە تۆمارکراوە، کە هاوڵاتییەکی بەحرەینی بوە لە گەشتی ئێران گەڕاوەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی بەحرەین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەکی بەحرەینی کە لە ئێران گەڕاوەتەوە بەهۆی بونی هەندێک نیشانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتوە کە توشبوی ڤایرۆسەکەیە.

لەئێستادا ئەو هاوڵاتییە لە بنکەی تەندروستی "ئیبراهیم خەلیل کانو" لەناوچەی سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت


ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا ئەو هاوڵاتییە لە بنکەی تەندروستی "ئیبراهیم خەلیل کانو" لەناوچەی سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.

وەزارەتی تەندروستی بەحرەین باسی لەوەشکردوە، "لەئێستادا بەرپرسانی وڵات رێوشوێنی پێویستیان گرتوەتەبەر بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە، پشکنین بۆ هەمو ئەو کەسانە دەکەن کە مامەڵە یاخود بەرکەوتنیان هەبوە لەگەڵ توشبوەکەدا".

سێ هاوڵاتی کوەیتی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابو، لە پاش ئەوەی گەشتیانکردەوە بۆ شاری مەشهەد لە ئێران و گەڕاونەتەوە


لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سێ هاوڵاتی کوەیتی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابو، لە پاش ئەوەی گەشتیانکردەوە بۆ شاری مەشهەد لە ئێران و گەڕاونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی کوەیت رونیکردەوە، یەکەمین توشبو هاوڵاتییەکی کوەیتییە و تەمەنی 53 ساڵە، دوەمین توشبو بەرەگەز سعودییە و تەمەنی 61 ساڵە، بەڵام سێیەمین توشبو کەسێکی تەمەن 21 ساڵە و هێشتا رەگەزنامەی بەتەواوەتی نەزانراوە.






خەندان-
Top