وەزیرانی ئابووریی جی 20 لە سعوودیە کۆ دەبنەوە

 وەزیرانی ئابووریی جی 20 لە سعوودیە کۆ دەبنەوە


کۆبوونەوەی وەزیرانی ئابووری و سەرۆک بانکی ناوەندیی ٢٠ وڵاتی گەورەی جیهان (جی بیست) ئەمڕۆ شەممە لە سعوودیە بەڕێوە دەچێت.

بەپێی زانیاریی ئاژانسی دەنگوباسی سعوودیە (واس) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، لەم کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێک بابەتی گرنگی تایبەت بە دوورەدیمەنی گەشەی ئابووریی جیهانی و هەوڵدان بۆ پشتیوانیکردنی دەخرێنە بەرباس و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەمبارەوە ئاشکرای کردووە کە "ئەستیۆ منوچین" سەرۆکی ئەو وەزارەتە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سعوودیەدا بەشدار دەبێت و لەبارەی پرسی گەشە و بەهێزترکردنی ئابووریی جیهانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە دانوستان دەکات.

بەپێی زانیارییەکان، تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڕەشە بۆ سەر ئابووریی جیهانی، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی گرووپی ئابووریی (جی 20) دەبێت.

چین، دووەمین کە بە دووەم گەورە جەمسەری ئابووریی جیهانی دادەنرێت، تووشی قەیرانی ڤایرۆسی کۆررۆنا بووەتەوە و بەم بۆنەوە بایەخ و پشکی کۆمپانیا ئاسیاییەکان، دابەزیوە و بەرەو داڕمان دەچێت.

بەشێک لە وڵاتان گەشتی ئاسمانییان بۆ چین ڕاگرتووە، هەندێ کۆمپانیای ئۆرۆمبێلیش کە پارچەکانیان لە چین دەهێنا، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ناچار بوون کەرتەکانی خۆیان دابخەن.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر هەندێ کۆمپانیای ڕۆژئاواییش کاریگەریی نەرێنیی هەبووە. بەمدوایانە پشکی کۆمپانیای "ئەپڵ" دابەزیوە و دەیان ملیار دۆلار زیانی پێ گەیشتووە. ئەم کۆمپانیایە لە چین چەندان کەرتی گەورەی وەبەرهێنانی هەیە و پاش ئەمریکا و ئەورووپا، زیاترین بەرهەمەکانی لە چین دەفرۆشرێن.

ناوەندی توێنژینەوەکانی (ئەکسفۆرد ئێکۆنۆمیکز) بەمدواییانە پێشبینیی کردووە، کە پەسەرەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ دەرەوەی کیشوەری ئاسیا، دەبێتە هۆی ئەوەی گەشەی ئابووریی بە ڕێژەی 1.3داببەزێت و 1.1 ترلیۆن زیان بە ئابووریی جیهانی بگات.









باسنيوز
Top