وەزارەتی تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
ئاشکراشیکردووە، تاوەکو ئێستا ناوی 28 کەس تۆمارکراوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن و پێنج کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، 785 کەس لە ئێران گومانیان لەسەرە کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بن.
هەرێمی کوردستان، عێراق و کوەیت هاتووچۆیان بۆ ئێران وەستاندووە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش چەند کۆبوونەوەیەکی لەبارەی چۆنیەتی رێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام داوە.
K24
