ئێران دەخرێتە ناو لیستی رەشی پشتیوانانی دارایی تیرۆر
ئاژانسێکی چاودێریی دارایی بەهۆی پشتیوانیی دارایی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، کۆماری ئیسلامیی ئێران دەخاتە ناو لیستی رەشەوە.
گرووپی کاری دارایی (گافی)، کە سەنتەرەکەی لە پاریسە، رایگەیاندووە، لە ساڵی 2016ـەوە هۆششدارییان بە ئێران داوە و داوایان لێکردووە یاسای دژ بە پاڵپشتیی دارایی لە تیرۆر دابڕێژێت، بەڵام ئەو وڵاتە گوێی بە داوای گرووپەکە نەداوە.
بەهۆی نەگرتنەبەری هیچ رێوشوێنێک دژی پاڵپشتیکردنی دارایی لە تیرۆری دەرەوە لەلایەن ئێرانەوە، گرووپەکە ئێرانی خستووەتە ناو لیستی رەشەوە.
ئێران بە ناردنی چەک و پارە، پاڵپشتیی گرووپ و میلیشیا شیعەمەزهەب و توندڕەوەکانی لوبنان، سووریا، فەلەستین، عێراق، بەحرێن و یەمەن دەکات.
باسنيوز
