نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی لە رووباری خوێن لە سووریا دەدات

 نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی لە رووباری خوێن لە سووریا دەدات


نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی رەوشی سووریاوە هۆشداریی دەدا و باس لەوە دەکا، کە رووباری خوێن لەو وڵاتە هەڵدەستێ.

ینس لارکیە، گوتەبێژی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی (OCHA) لە جنێڤ، رایگەیاندووە، نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی بارودۆخی باکووری رۆژئاوای سووریا، نیگەرانە.

ینس لارکیە داوای دەستبەجێ راگرتنی شەڕی لە ئیدلیب و گوندەوارەکانی کردووە بۆ راگرتنی مەرگەساتەکانی خەڵکی ناوچەکە و رایگەیاندووە، ترسیان لە هەستانی رووبارێک خوێن لەو ناوچەیە هەیە.

ئەو هۆشدارییەی ئەو بەرپرسەی نەتەوە دوای ئاكۆزتربوونی رەوشی ئیدلیب و سەختتربوونی شەڕەکانی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی سەر بەو وڵاتە لەلایەن و سوپای رژێمی سووریا و هێزە پشتیوانەکانی لەلایەکی دیکە، دێت.




باسنيوز
Top