ئیتاڵیا؛ تەنها لە ئەمرۆدا 16 حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە

ئیتاڵیا؛ تەنها لە ئەمرۆدا 16 حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە
ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا لە زیادبوندایە، بە تەنها ئەمرۆ هەینی 16حاڵەتی توشبون لە ناوچەکانی باکوری ئەو وڵاتە تۆمارکراوە.

رۆبەرتۆ سپرێنزا، وەزیری تەندروستی ئیتاڵیا، توشبونی 14کەسی بە ڤایرۆسەکە لە ناوچەی لۆمباردی و دو کەسی دیکەش لە ڤێنێتۆی هاوسێی لۆمباردی راگەیاند و ئاماژەی بە رێکاری تەندروستی پێویستکرد بۆ خۆپاریزی و رێگری لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.

سپرێنزا ئاماژەشی بەوەدا، 5 لەو حاڵەتانەی تۆمارکراون کارمەندی تەندروستین و پێدەچێت بەهۆی بەرکەوتنیان لەگەڵ نەخۆشەکان توشی ڤایرۆسەکە بوبن.

بەگوێرەی زانیاریەکانی وەزارەتی تەندتوستی ئیتاڵیا، هیچ کام لە توشبوەکان لەماوەی رابردوی نزیکدا سەردانی وڵاتی چینیان نەکردوە، بەڵام یەکێک لە توشبوەکان یەکتر بینینی لەگەڵ هاوڕێیەکی هەبوە کە لە چینەوە گەڕاوتەوە بۆ ئیتاڵیا.

بەرپرسانی ئەو دو ناوچەەیە بۆ خپپارێزی و رێگری لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە فەرمانیان کردوە بە داخستنی چێشتخانە، کافێ و شوێنە گشتیەکان.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدەروەی ولاتی چین بەشیووەیەکی خێرا تەشەنەی کردوە، بەتەنها دوێنێ رێکەوتی 21/2، 30حاڵەتی توشبون بە پەتای کۆڤید لە نەخۆشخانەی فێرکاری کرۆیدۆن بریتانیا تۆمارکراوە و لە وڵاتی ئێرانیش چوار گیان لەدەستدان و 7 توشبو تۆمارکراوە.











خەندان
Top