دوایین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا
ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو، بەرزبوونەوەیەکی کەم تۆمار دەکات.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 22-2-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە لە چین گەیشتووەتە 76 هەزار و 290 کەس.
هەروەک لە خشتەکەدا دەردەکەوێ، هەزار و 500 کەسی دیکە لە وڵاتانی کۆریای باشوور، یابان، سەنگافورە، هۆنگ کۆنگ، تایلەند، ئەمریکا، تایوان، ئیتاڵیا، مالیزیا، ئوسترالیا، ئێران، ئەڵمانیا، ڤێتنام، فەرەنسا، ئیمارات، مەکاو، کەنەدا، بەریتانیا، هیندستان، فلیپین،رووسیا، ئیسپانیا، بەلجیکا، کەمبۆدیا، میسر، فینلاند، ئیسرائیل، لوبنان، نیپاڵ، سریلانکا و سوید تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، ژمارەی مردووان گەیشتووەتە دوو هەزار و 360 کەس، کە بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو، بەرزبوونەوەکە رێژەیەکی کەمترە.
- دوو هەزار و 345 کەس لە چین
- چوار کەس لە ئێران
- دوو کەس لەناو کەشتییەکی ناو ئاوەکانی یابان
- دوو کەس لە کۆریای باشوور
- دوو کەس لە گۆنگ کۆنگ
- کەسێک لە یابان
- کەسێک لە تایوان
- کەسێک لە فەرەنسا
- کەسێک لە فلیپین
- کەسێک لە ئیتاڵیا
هەر بەپێی خشتەکە، لە چین 20 هەزار و 740 تووشبووی ڤایرۆسەکە، چاک بوونەتەوە، کە ئەو ژمارەیەش بە بەراورد بە ئامارەکانی پێشوو، زیاد بووە.
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.
ئاماری راستەوخۆی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
باسنيوز
