ئێران.. برای مردوویەک بەهۆی کۆرۆنا: تووشبوان پشکنینی پێویستیان بۆ ناکرێت

ئێران.. برای مردوویەک بەهۆی کۆرۆنا: تووشبوان پشکنینی پێویستیان بۆ ناکرێت
برای یەکێک لە مردوان بەهۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری قومی ئێران بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە، یەک ڕۆژ بەرلە مەرگی لە نەخۆشخانەوە منیان ئاگادار کردووەتەوە کە پشکنینەکەی ئەرێنییە، بەڵام هیچ پشکنێنێکی پێویست بۆ تووشبوان ئەنجام نادرێت.

بەپێی گفتوگۆیەک لە ماڵپەڕی (ڕوکنا) بڵاو کراوەتەوە. کە برای یەک لە مردووەکان بەناوی د. محەمەد مەولایی بۆ خۆی ئەندامی لیژنەی باڵای کۆمەڵەی پزیشکیی ئێرانە، ئاشکرای کردووە مەرگی براکەم لە کاتێکدایە کە لەو نەخۆشخانەیە هیچ پشکنینێک بۆ ئەوانەی جێگەی گومانن ناکرێت، تەنانەت زانیاری و هۆشداریدانیش لە گۆڕێ نییە. هاوکات بەرپرسی ژووری (ICU) پێی گوتووم ئێمە چەند حاڵەتی دیکەی هاوشێوەمان هەبووە کە بەرەبەرە ئاستی ئۆکسیجنی جەستەیان کەم بووەتەوە دواتر "ئەنتۆبیە" (intubation) دەکرێن و پاشان گیان لەدەست دەدەن".

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئێمە ڕامان گەیاندووە کە براکەمان هیچ نەخۆشییەکی تایبەتیی نەبووە، بەڵام ئەوانە وتیان کە حاڵاتەکانی دیکەش هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنیان نەبووە.

ئەو دکتۆرە ئاماژەی بەوەش داوە هەموو پشکنینەکان نەرێنی بوون و دیار نییە چ ڤایرۆسێکە، چونکە هەموو دەرمانە "ئەنتی باکتریالە و ئەنتی ویرال" ەکانیش بەکار دەهێنن، نەتەنیا هیچ نیشانەیەک لە جاکبوونەوە لە ئارادا نییە، بەڵکوو خراپتریش دەبێن و لام وایە سیاسەتیان بە بێدەنگی هێشتنەوەی ئەو نەخۆشییە بووە.

بەپێی زانیاریی فەرمیی میدیاکانی ئێران، هەتا ئێستا دوو کەس لە شاری قوم بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مردوون و پێنج کەسی دیکەش لە قوم و ئەراک تووشی ڤایرۆسەکە بوون.











باسنيوز


Top