چاوشئۆغلۆ دواین زانیاری لەسەر گرژیەكانی روسیا و توركیا لەبارەی ئیدلیب دەخاتەرو
لەچەند رۆژی داهاتودا دانوستانەکانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ لەبارەی پارێزگای ئیدلیب، لە باکوری رۆژئاوای سوریا چڕتردەبێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی "TRT"ی تورکی رایگەیاند، "لەچەند رۆژی داهاتودا دانوستانەکانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ لەبارەی پارێزگای ئیدلیب، لە باکوری رۆژئاوای سوریا چڕتردەبێتەوە".
لەئێستادا هەندێک لێکنزیکبونەوە لە نێوان بۆچونەوەکانی تورکیا و روسیادا لەبارەی ئیدلیبەوە هەیە، بەلام لەئاستی پێویستدا نییە
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا هەندێک لێکنزیکبونەوە لە نێوان بۆچونەوەکانی تورکیا و روسیادا لەبارەی ئیدلیبەوە هەیە، بەلام لەئاستی پێویستدا نییە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەشی خستەڕو، وڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لەدانوستانەکانی لەگەڵ روسیا و ئەگەر پێویست بکات، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا ئەنجامدەدات.
چاوشئۆغلۆ وتیشی، "ناردنی هێز بۆ ئیدلیب بەردەوامدەبێت، بڕیاری ئەنجامنەدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەئیدلیب لەلایەن ئەردۆگان و سوپاسالاری تورکیاوە دەردەکرێت، بەگوێرەی چۆنێتی بەڕێوەچونی رەوشی ئەو ناوچەیە".
هەرگیز ناتوانرێت رێککەوتننامەی سۆچی جێبەجێبکرێت، ئەگەر سوپای سوریا لە بورۆدومانەکانی بۆ سەر ئیدلیب بەردەوامبێت
هاوکات رونیشیکردەوە، "هەرگیز ناتوانرێت رێککەوتننامەی سۆچی جێبەجێبکرێت، ئەگەر سوپای سوریا لە بورۆدومانەکانی بۆ سەر ئیدلیب بەردەوامبێت".
لە25ی مانگی رابردوەوە تا ئێستا هێزهكانی حكومهتی ئهسهد كه لهلایهن روسیاوه پاڵپشتی دهكرێت، هێرشه زهمینی و ئاسمانییهكانی بۆ سهر پارێزگای ئیدلیب له باكوری سوریا چڕتركردوهتهوه، كه توركیا 12 خاڵی چاودێری لهو پارێزگایه ههیه، بههۆی بۆردومانهكانهوه، ههزاران هاوڵاتی ئهو پارێزگایه ناچاربون ماڵهكانیان چۆڵبكهن و بهرهو سنورهكانی توركیا ههڵبێن.
دانوستانەکانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ لەبارەی ئیدلیبەوە ئەو ئەنجامەی نەبوە کە تورکیا چاوەڕوانی کردوە و زۆر دورە لە بەدیهێنانی خواستەکانی وڵاتەکەیەوە
دوێنێ چوارشەممە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی وتارێکدا لەبەردەم پارتی دادو گەشەپیدان لەپەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، دانوستانەکانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ لەبارەی ئیدلیبەوە ئەو ئەنجامەی نەبوە کە تورکیا چاوەڕوانی کردوە و زۆر دورە لە بەدیهێنانی خواستەکانی وڵاتەکەیەوە.
روسیا بەتوندی لەدژی ئەنجامدانی ئۆپەراسۆنی سەربازیی تورکیا بەرامبەر هێزەکانی سوپای سوریا دەوەستێتەوە
لەبەرامبەردا دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا (کرملین) لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەمۆسکۆی پایتەخت رایگەیاند، "روسیا بەتوندی لەدژی ئەنجامدانی ئۆپەراسۆنی سەربازیی تورکیا بەرامبەر هێزەکانی سوپای سوریا دەوەستێتەوە".
خەندان
