كه‌نه‌دا بۆ هێنانه‌وه‌ی 21 هاوڵاتی وڵاتەکەی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت ره‌وانه ده‌كات
فرانسوا فیلیب شامبین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تیان تەرخانکردوە، تا ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ی ژاپۆنی بكه‌ن، له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ره‌وانه‌ی به‌نده‌ره‌كانی چین-ی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاوڵاتییه كه‌نه‌دیه‌كان كه ژماره‌یان 21 هاوڵاتیه له‌سه‌ر كه‌شتی "دایمۆند پرنسیس" بگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵات، کە 34 جۆر پشكنین-یان بۆ ئه‌نجامداوه‌و ده‌ركه‌وتوه كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون.
ئامانجی ئەوان ئه‌وه‌یه هاوڵاتیه‌كانیان له رۆژانی سبه‌ی پێنجشه‌ممه یاخود هه‌ینی بگه‌ڕێننه‌وه
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی ئەوان ئه‌وه‌یه هاوڵاتیه‌كانیان له رۆژانی سبه‌ی پێنجشه‌ممه یاخود هه‌ینی بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به‌دوا بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیی كه‌نه‌دا.
پێشتریش، هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، ژاپۆن و كۆریای باشور فڕۆكه‌ی تایبه‌تیان ره‌وانه‌ی به‌نده‌ره‌كانی چین كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه.
له‌كۆی 3700 سه‌رنشینی كه‌شتی "دایمۆند پرنسیس" زیاتر له 350 كه‌سیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین، له‌كۆی 3700 سه‌رنشینی كه‌شتی "دایمۆند پرنسیس" زیاتر له 350 كه‌سیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، پێشتریش حكومه‌تی ئه‌مریكا بڕیاریدا سه‌رجه‌م هاوڵاتییه ئه‌مریكییه‌كانی سه‌ر كه‌شتی "دایمۆند پرنسیس"بگه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
به‌رپرسانی ژاپۆن هۆشداریانداوه له‌بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌و داوایان له‌وڵاتانی جیهان كردوه كه هه‌ریه‌كه‌و هاوڵاتییه‌كانیانی خۆی بگێڕێته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا وڵاتان ئاماده‌ییان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌كانیان ده‌ربڕیوه، له‌كاتێكدا له‌كۆی سێ هه‌زار و 700 سه‌رنشین، پشكنین بۆ 1219 كه‌سیان ئه‌نجامدراوه‌و ده‌ركه‌وتوه كه 350 كه‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.
به‌شێك له‌و سه‌رنشینانه‌ی له‌كه‌شتیه‌كه‌دا بون هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه بون له‌وانه‌ش بریتانیا‌و ئه‌ڵمانیاو ئه‌مریكا.
خەندان
