98 كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستدا
لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌مانگی رابردوه‌وه تا ئێستا، له31 ناوچه‌ی چین ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبوه‌ته‌وه، رێژه‌ی توشبونیش به‌و ڤایرۆسه گه‌یشتوه‌ته 73 هه‌زارو 335 كه‌س، هەزار و 873 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا 12 هەزار و 842 کەس ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانی خۆیان
لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تا ئێستا 12 هەزار و 842 کەس ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانی خۆیان.
بەپێی ئامارەکانی تەندروستی چین، لە 24 کاتژمێر رابردودا هەزار و 868 حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە کە بە بەراورد بە رۆژانی رابردو هەزار حاڵەت کەمیکردوە.
دوێنێ دوشه‌ممه، لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین بڵاویكرده‌وه، 1771 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و رێژه‌ی توشبونیش به‌و ڤایرۆسه گه‌یشتوه‌ته 70 هه‌زار و 550 كه‌س.
له ده‌ره‌وه‌ی چین زیاتر لە 500 حاڵه‌تی توشبو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نزیكه‌ی 30 وڵات تۆماركراون
له ده‌ره‌وه‌ی چین زیاتر لە 500 حاڵه‌تی توشبو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نزیكه‌ی 30 وڵات تۆماركراون، له‌گه‌ڵ پێنج حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌و ڤایرۆسه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی كوشنده‌یه‌و مانگی رابردو، له شاری وهانی چین سه‌رهه‌ڵدایه‌وه و له‌ئێستادا بوه‌ته مه‌ترسییه‌كی جیهانی.
ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جه‌سته‌ی مرۆڤدا 14 رۆژه، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رگری له‌شی كه‌سه‌كه به‌هێز نه‌بێت و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رنه‌گرێت، له‌وانه‌یه ببێته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی نه‌خۆشه‌كه.
خەندان
