كۆریای باشور فڕۆكه‌یه‌ك بۆ هێنانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی سەر کەشتی "دایمۆند پرنسیس" رەوانە دەکات
کەشتی "دایمۆند پرنسیس" هه‌فته‌ی رابردو له‌كه‌ناراوه‌كانی ژاپۆن ده‌ستبه‌سه‌ركرا، كه سێ هه‌زار و 700 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبو، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تۆكیۆ گواسترانه‌وه، دوای پشكنین ده‌ركه‌وت 350 كه‌سیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون.
كۆریای باشور به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومەتی ژاپۆن بڕیاریداوه فڕۆكه‌یه‌ك ره‌وانه‌ی كه‌شتی "دایمۆند پرنسیس" بكات
بەپێی روسیا تودەی، كۆریای باشور به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومەتی ژاپۆن بڕیاریداوه فڕۆكه‌یه‌ك ره‌وانه‌ی كه‌شتی "دایمۆند پرنسیس" بكات به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌وه‌ی چوار هاوڵاتی كۆریای باشور و هاوڵاتییه‌كی ژاپۆنی كه له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌دا گیریانخواردوه.
هاوکات گروپێكی پزیشكی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین گه‌یشتونه‌ته سه‌ر کەشتییەکە و پششكنینیان بۆ هاوڵاتییەکانیان ده‌ستپێكردوه
هاوکات گروپێكی پزیشكی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین گه‌یشتونه‌ته سه‌ر کەشتییەکە و پششكنینیان بۆ هاوڵاتییەکانیان ده‌ستپێكردوه.
پێشتر به‌رپرسانی كۆریای باشور رایانگه‌یاند، 14 هاوڵاتیان له‌سه‌ر كه‌شتی "دایمۆند پرنسیس" هه‌یه، حه‌وت هاوڵاتییان له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، پێنج هاوڵاتی دیكه‌یان ماون.
له‌كۆی 3700 سه‌رنشینی كه‌شتی "دایمۆند پرنسیس" زیاتر له 350 كه‌سیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی چین، له‌كۆی 3700 سه‌رنشینی كه‌شتی "دایمۆند پرنسیس" زیاتر له 350 كه‌سیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، پێشتریش حكومه‌تی ئه‌مریكا بڕیاریدا سه‌رجه‌م هاوڵاتییه ئه‌مریكییه‌كانی سه‌ر كه‌شتی "دایمۆند پرنسیس"بگه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
به‌رپرسانی ژاپۆن هۆشداریانداوه له‌بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌و داوایان له‌وڵاتانی جیهان كردوه كه هه‌ریه‌كه‌و هاوڵاتییه‌كانیانی خۆی بگێڕێته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا وڵاتان ئاماده‌ییان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌كانیان ده‌ربڕیوه، له‌كاتێكدا له‌كۆی سێ هه‌زار و 700 سه‌رنشین، پشكنین بۆ 1219 كه‌سیان ئه‌نجامدراوه‌و ده‌ركه‌وتوه كه 350 كه‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.
به‌شێك له‌و سه‌رنشینانه‌ی له‌كه‌شتیه‌كه‌دا بون هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه بون له‌وانه‌ش بریتانیا‌و ئه‌ڵمانیاو ئه‌مریكا.
خەندان
