بنیامین نەتانیاهۆ: تەنیا لەگەڵ سێ وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی پەیوەندیمان نییە

بنیامین نەتانیاهۆ: تەنیا لەگەڵ سێ وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی پەیوەندیمان نییە
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، وڵاتەکەی جگە لە سێ وڵات، پەیوەندیی لەگەڵ هەموو وڵاتانی دیکەی عەرەی و ئیسلامی هەیە.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی سەرۆکی رێکخراوە جوولەکەکانی ئەمریکا، رایگەیاندووە، ئیسرائیل بە ئاشکرا پەیوەندیی لەگەڵ %10ـی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیلی هەیە.

بنیامین نەتانیاهۆ ئاشکرای کردووە، بەشێوەی نهێنی، وڵاتەکەی پەیوەندیی لەگەڵ هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هەیە جگە لە سێ وڵات، کە ناوەکانی ئاشکرا نەکردوون.

لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدولفەتاح بورهانی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەروەریی سودان، نەتانیاهۆ رایگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیە، گەشتیارانی ئیسرائیلی دەتوانن بە سێ کاتژمێر کەمتر و بە بەکارهێنانی ئاسمانی سودان، گەنە وڵاتانی ئەمریکای باشوور.









باسنيوز


Top