ترەمپ بە ئۆتۆمبێلی سەرۆکایەتی پێشبڕکێیەکانی دايتۆنا-500 دەکاتەوە
وەکو هەوڵێک بۆ بەهێزکردنی پێگەکەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ بەڕیوەبچێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئامادەی پێشبڕکێیەکانی دايتۆنا-500 لە ویلایەتی فلۆریدا بو، کە یەکێکە لەو پارێزگایانەی تائێستا بۆ کۆمارییەکان یەکلانەبوەتەوە.
بە ئامادەبونی نزیکەی 100 هەزار بینەر، دۆناڵد ترەمپ لە وتارێکدا لەبەردەم لایەنگرانی کە دروشمی "چوار ساڵی دیکە"یان بەرزکردبوەوە ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان وڵاتەکەیان خۆش دەوێت و دڵخۆشە کە لەناو خەڵکەکەیدایە.
هەروەها دوای وتارەکەش کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بە چواردەوری ئەو گۆڕەپانەدا سوڕانەوە کە بۆ پێشبڕکێکە ئامادەبون.
بە گوێرەی هەڵمەتەکانی پێشوی، بەشێکی فراوانی لایەنگرانی سەرۆکی ئەمریکا لە هەمانکاتیشدا هەواداری پێشبرکێیەکانی ناسکاری ئەمریکین بۆ ئۆتۆمبێل و لە هەڵمەتی پێشوشیدا، ترەمپ بەشێکی بانگەشەکانی لەوشوێنەدا بەڕێوەبردوە.
خەندان
