فڕۆکە جەنگییەکانی ئيسرائيل چەند بارەگایەکی حەماسیان لە باشووری کەرتی غەززە، بۆردومان کرد
سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک بارەگای بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) ئاگرباران دەکاتەوە.
ئەفیغای ئەدرعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی چەند بارەگایەکی حەماسیان لە باشووری کەرتی غەززە، بۆردومان کردووە.
ئەفیغای ئەدرعی هەروەها رایگەیاندووە، بۆردومانەکە وەک وەڵامدانەوەیەک بوو بۆ ئاراستەکردنی دوو مووشەک بۆ کۆمەڵگە جوولەکەنشینەکان لەلایەن حەماسەوە.
حەماس بزووتنەوەیەکی توندڕەوی فەلەستینییە و لەلایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە خراوەتە ناو لیستی تیرۆر. سەرکردەکانی حەماس باس لەوە دەکەن، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی ماددی و سەربازییان دەکات و لە ساڵی 2007ـیشەوە دەستی بەسەر کەرتی غەززەدا گرتووە.
باسنيوز
