ئیڤانكا تره‌مپ سه‌ردانى مزگه‌وتێكى ئیمارات ده‌كات

 ئیڤانكا تره‌مپ سه‌ردانى مزگه‌وتێكى ئیمارات ده‌كات
ئیڤانكا تره‌مپ، كچى گه‌وره‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، بۆ یه‌كه‌مجار به‌ سه‌رپۆشه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و سه‌ردانى مزگه‌وتێكى ئیمارات ده‌كات.

دوێنێ شه‌ممه‌ 15/2/2020، ئیڤانكا تره‌مپ سه‌ردانى مزگه‌وتى (شێخ زاید)ى شارى (ئه‌بوزه‌بی)ی پایته‌ختى ئیمارات كرد، هه‌ر خۆیشى چه‌ند وێنه‌یه‌كى سه‌ردانه‌كه‌ى، له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كرده‌وه‌.

له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و مزگه‌وته‌، كچه‌ گه‌وره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ نووسیویه‌تى: "مۆزەی دیزاین و بیناکاریی سەردەمییانەی ئیسلام".







باسنيوز
Top