نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا، چوار ملیۆن خۆبەخش تێکەڵ بە هێزە چەکدارەکان دەکات
نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە هەوڵدان بۆ داگیرکردنی وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات، تۆمەتێک کە دۆناڵد ترەمپ ساڵی 2017 وەکو ئەگەرێکی باسی کردوە، ماوەی زیاتر لە ساڵێکیشە واشنتن سزاکانی سەر حکومەتی کاراکاسی زیاتر کردوە.
مادۆرۆ چوار ملیۆن خۆبەخش تێکەڵ بە هێزە چەکدارەکان دەکات
ئەو مانۆڕە سەربازییە دوای چەند رۆژێک هات لە بڕیاری سەرۆکی ئەو وڵاتە بۆ تێکەڵکردنی هێزە مەدەنیەکان کە ژمارەیان چوار ملیۆن هاوڵاتی خۆبەخشە و توانایەکی سەربازی سنورداریان هەیە لەگەڵ سوپای وڵاتەکەی، ئەوانیش هاوشێوەی هێزەکانی ئاسمانی و وشکانی ئەرکیان پێدەسپێردرێت.
هەروەها لە مانۆڕەکەدا کە ژمارەیەک رۆژنامەنوس ئامادەی بون و لەسەر رێگای خێرا لە رۆژهەڵاتی کاراکاس بەڕێوەچو، کە تێیدا سەدان سەرباز و ئەندامانی هێزە مەندەنییەکان بەشداربون بۆ چۆنیەتی پارێزگاریکردن لە هاتنەناوەوەی نەیاران بۆ ناو پایتەخت.
خەندان
